Kurdistan Press - ڕاپۆرتى هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت ڕاپۆرتى هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاپۆرتى هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ورده‌كاری سێ مانگی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن و داهاتی نه‌وت بڵاو كرده‌وه‌ و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ‎کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بە شێوەیەکی شەفاف داتا و زانیارییەکان بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو.

‎وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: دوای وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، تێکڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38 سەنت بۆ یەک بەرمیل بە شێوەی مامناوەندی و تیکڕای داهاتەکەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە.

ڕاشیگه‌یاند: سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان فرۆشراوە بە مەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کە تیکڕای داهاتەکەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە.

‎هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: کۆی بەهای نەوت فرۆشراو لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە کە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: تیکڕای پوختەی داهاتی سافیش کە گەڕابێتەوە خەزێنەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخان دەکرێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا