Kurdistan Press - ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكاری مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان كردبوو ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكاری مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان كردبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكاری مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان كردبوو

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواكاری مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ شاری كه‌ركووك پێشكه‌ش كردبوو.

د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانه‌ دەکەم کە بۆ وەجبەی دووەم و سێ یەم و چوارەم لە نووسینگەی ئیمە ناویان تۆمار کرابوو بۆ ئەوەی موچەی چاودێری کۆمەلایەتی وەرگرن، رەزامەندی هەموو ئەو خیزانانە گەڕاوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م خێزانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دەتوانن سەردانی نووسینگەی ئیمە بکەن لە شاری کەرکووک بۆ زانینی ناوەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرجەم فەرمانبەرانی نوسینگەم راسپاردووە لە خزمەتتان بن بۆ تەواوکردنی مامەلەکانتان. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خزمەتکردنتان ئەرکی سەرشانمانە .

به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی 558 كه‌سی په‌سند كردووه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری كه‌ركووك‌.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه