سەرەڕای ئەوەی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا سێ جار بڕیاری لە بەرژەوەندییان داوە، بەڵام دادگای 22-ی سزا قورسەكانی ئەنكەرە ئەو داواكارییەی رەتكردەوە كە بۆ ئازادكردنی حوكمدراوانی دۆسییەی پیلانگێڕیی كۆبانێ، لەنێویاندا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ، هاوسەرۆكانی پێشووتری پارتی دیموكراسیی گەلان (هەدەپە) پێشكەشكرابوو، دادگاكە یەكلایی نەبوونەوەی تەواوەتی دوایین بڕیاری دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپای، بە هۆكاری رەتكردنەوەی داواكارییەكە و ئازادنەكردنی بەندكراوانی دۆسییەی پیلانگێڕیی كۆبانێ داناوە.
دەمیرتاش كە لە میانەی دۆسییەی پیلانگێڕیی كۆبانێدا بە 42 ساڵ زیندانی سزادراوە، نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە چواری تشرینی دووەمی 2016دا لە ماڵەكەی خۆی لە ئامەد دەستگیركرا و دواتر فەرمانی بەندكردنی بۆ دەركرا.
ئەگەرچی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دوو جار و دادگای دەستووری توركیاش جارێك بڕیاری لە بەرژەوەندیی دەمیرتاش بەمەبەستی ئازادكردنی داوە، بەڵام هێشتا ئازادنەكراوە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا عێراق سزادەدات
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه