ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنانەی لە دەستپێکی کابینە دابووی، جێبەجێی کردن کە حکوومەتێکی شەفاف بێت و چاکسازی بکات و دامەزراوەکانیش بەهێز بکات و ئەو قەرزانەی لە کابینەکانی پێشوو لەسەر حکوومەت هەبوو، بیداتەوە، بۆیە دانەوەی قەرزەکان هەنگاوێکی زۆر گرنگە.
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکجار گرنگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستگۆ بووە لەگەڵ ئەو بەڵێنەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە سەرەتاوە کاتێک سوێندی یاسایی خوارد، دایە پەرلەمانتاران و ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی شەفاف بێت و چاکسازی بکات و دامەزراوەکان بەهێز بکات، هەڵبەت بۆ هەمووان ئاشکرایە سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانانەی هاتوونەتە سەر ڕێگای حکوومەت و ئەو قەرزانەی لەسەر حکوومەت هەبوو لە کابینەکانی ڕابردوو، کابینەی نۆ و بەتایبەت سەرۆکی حکوومەت بەردەوامە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک لە هەموو ڕوویەکەوە، وەک ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و دروستکردنی ژێرخانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان".
دکتۆر ڕێبوار بابکەیی گوتیشی: "حکوومەت بەردەوامە لەسەر دانەوەی قەرزەکانی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمە جێگەی دەستخۆشییەکی گەورەیە و گرنگترین خاڵ لەو بابەتە سەرۆکی حکوومەت سەلماندی کە کەسێکی ڕاستگۆ و شەفاف بوو و توانیی هەموو هەوڵەکانی بۆ ڕیفۆرم و چاکسازی بدات و هەم دانەوەی قەرز و هەم پێدانی مووچە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نیشانەی ئەوەیە سەرۆکی حکوومەت بەردەوامە لە چاکسازی و سەرکەوتووش بووە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش مانگدا توانیویەتی 628 ملیۆن دۆلار قەرزی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوت بداتەوە
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێکی گرنگ لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵاوە
1 رۆژ پێش ئێستا
شوێنی درۆنەکان ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق لە بارەی ئاڕاستەكردنی درۆنەكان هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان بەهێزی هاتە سەر خەت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە سوەیدا شەڕەکە زۆر سەخت بوو
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه