Kurdistan Press - پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە پارتى بەردەوامە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە پارتى بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە پارتى بەردەوامە

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پرۆسەی ھەڵبژاردنی کۆنگرە بەردەوامی ھەیە و تا ئێستا ھەڵبژاردن لە چوار پارێزگا تەواو بووە و لە پارێزگاکانی دیکەش بەردەوامە و ئەمڕۆش لە چەند بازنەیەک ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەردەوامە، ئەمڕۆ لە بازنەی لیژنەی ناوچەی فەرمانبەران لە ھەولێر و لە سنووری شێخان لە لیژنەی ناوچەی مەقلوب و لە سێمێلیش ھەڵبژاردن دەکرێت، و لەم دوو رۆژە لە بەغداش کۆتایی پێدێت".

نەجات حەسەن گوتیشی: "ھەر یەکە لە پارێزگاکانی ھەڵەبجە، سلێمانی، کەرکووک و موسڵ کۆتایی بە ھەڵبژاردن ھاتووە و لقی شنگالیش تەواو بووە، ھاوکات لە ھەولێر و دھۆکیش بە پێی بەرنامەی دانراو بەردەوامە تا ئەوانیش تەواوبن، چونکە خشتەیەک دانراوە و بە پێی ئەو خشتەیە ھەڵبژاردن دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا