Kurdistan Press - سه‌رۆكی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌ سه‌رۆكی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆكی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/16، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندیی دوولایەنە، به‌تايبه‌تى له‌ بواری ئه‌منى و به‌رگريدا تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ‌ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد . وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووریی و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه