Kurdistan Press - دژە تیرۆری کوردستان: بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتییەکانی شێخان و زاخۆ دژە تیرۆری کوردستان: بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتییەکانی شێخان و زاخۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دژە تیرۆری کوردستان: بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتییەکانی شێخان و زاخۆ

لە ماوەی کاتژمێرێکدا هێرشی درۆنی کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
دژە تیرۆری کوردستان لە دوو ڕاگەیەنراوی جیاوازدا ڕایگەیاند، لە ماوەی کاتژمێر 06:00 بۆ 07:14 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرش کراوەتە سەر سێ کێڵگەی نەوتی؛ دووانیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەوەی دیکەشیان لە قەزای شێخان، سنووری پارێزگای دهۆک. 
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی یەکەمی دژەتیرۆری کوردستان "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ."
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەنراوەدا هاتووە "هەروەها لە کاتژمێر 7:00 لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، جگە لە زیانی ماددی کە بە کێڵگەکان کەوتن، هیچ زیانی گیانییان لێ نەکەوتەوە."
چەند خولەکێک دواتر، دژەتیرۆری کوردستان، لە دووەم ڕاگەیەنراویدا ڕایگەیاند " کاتژمێر 07:14 خولەک، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمەریکی لە باعەدرێ، لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە."
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی دوێنێ سێشەممە، 15ـی تەممووزی 2025، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسنک، لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش، 14ـی تەممووزی 2025، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبوو.
نزیکەی کاتژمێر 2:20ـی بەرەبەیانیی هەمان ڕۆژیش (دووشەممە، 14ـی تەممووزی 2025) درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه