بکوژەکەی وەرتێ گیرا
بنەماڵەی حەسەن عومەر روونکردنەوەیەک بڵا، دەکەنەوە ئەوەش دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
قەزاو قەدەر لەلای خودای گەورەوەیە، بۆیە لە هەموو روداوەکان شوکرانەی یەزدان دەکەین، بە تایبەتی کە هەر شتێک لای ئێمەوە رویدابێت نەخشە بۆ دارێژراو نەبووە، لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین وەکو بنەماڵەی حەسەن عومەر، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خزمانی وەرتێ و باڵەکایەتی بکەین بەهۆی ئەو کۆستەوە، و لەدڵەوە غەمبارین بەو روداوە نەخوازراوەی لەگردبونەوەکەی شەوی یەك شەمە رویدا لە پردی حافیز لەخوای گەورە داواکارین کۆچ کردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبروئارامی بەهەموولایەكمان بدات.
ئێمەش خۆمان بە خاوەن پرسە دەزانین و زۆر دڵگران و خەمبارین بەم روداوە نەخوازراوە.
بە درێژایی مێژوو خزمایەتی و دۆستایەتی لە نێوان ئێمە و خزمانی وەرتێ و باڵەکایەتی هەبووە و بەردەوامیش دەبێت.
بە تایبەتی ئەم کارەساتە کە بە ویست و حەزی هیچ لایەکمان نەبووە نابێتە کۆسپ بۆ بەردەوامی خزمایەتیمان، بۆیە لێرە دا بۆ خزمانی کۆست کەوتووی بنەماڵەی حەسەن رەحمان و رای گشتی رایدەگەینین، وەک بنەماڵەی حەسەن عومەر ، لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناو براو رادەستی یاسا کراوە، یاسا هەر بڕیارێك بدات، ئێمە وەکو بنەماڵە پێیەوە پابەندین و وەک هەمیشە یاسا لە سەرووی هەموو شتێک دەبینین.
بە پێویستیشی دەزانین روونی بکەینەوە دوای ئەو کارەساتە کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی ساختە بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی لەلایەن چەند کەسانێک دانراون ئێمە لەم رەفتارە نابەرپرسانە بێبەرین، بە تایبەت کە بەناوی سەمەد عومەر بابەتی بریندارکەر بڵاو دەکەنەوە.
دووبارە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچ کردوو دەکەین و هیوادارین خودای گەورە یارمەتیدەرمان بێت بۆ کپ کردنی ئەم ئاگرە ماڵ کاولکەرە
لەگەڵ ڕێزمدا
حەسەن عومەر ، گەورەی بنەماڵە
١٥/٧/٢٠٢٥
وەڵام بدەوه