Kurdistan Press - پەیامێک لە عێراقەوە بۆ کوردستان نێردرا پەیامێک لە عێراقەوە بۆ کوردستان نێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە عێراقەوە بۆ کوردستان نێردرا

لە ڕاگەیەندراوێکی سەباح نوعمان گوتەبێژی حکوومەتی عێراق هاتووە، دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ئەمەش نوێنەرایەتی مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان دەکات، هەروەها بە دەستدرێژی کردنە سەر هەوڵەکانی دەوڵەت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی چەرخی گەشەپێدان دادەنرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، سروشت و کاتی ئەم کردەوە تاوانکارییانە ئاماژەیەکە بە بوونی نییەتی خراپ، کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخی عێراق و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە گرنگەکانی.

ڕوونی کردووەتەو، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و فراوان دەستپێبکەن، بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەم هێرشانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون بەبێ هیچ دوودڵی و نواندنی نەرمییەک.

هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە حکوومەتی عێراق بە هەموو دامەزراوە و دەزگاکانیەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادات و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری، بەشێوەیەک ڕێگر بێت لە دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی گەلەکەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه