Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دەربارەی نوسراوێکی وەزارەتمان
یەکەم؛ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەپێی یاسای ژمارە یازدەی ساڵی ٢٠٠٧ بەرپرسیە لە چالاکییە ئاینییەکان بەشێوەیەکی گشتی لەھەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا لەدیوانی وەزارەت بەشێکی تایبەت بە فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ھەیە، کە تیایدا زیاتر لە ١٠٠ بنکە لەشاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بونیان هەیە و هەروەها ١٣٦ حوجرەو ٢١ قوتابخانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە بەرێوەبەریەتی خوێندن مۆلەت پێدراون، ئەمە وێرای کردنەوەی (٥٢٥) خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز و ھەروەھا کردنەوەی خولی پەرەپێدان بۆ (٣٠٠٠) مامۆستایای بەرێزی ئایینی لەپارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان لە ساڵی ٢٠٢٢ ، ئەمانە بەھەموو پشتیوانیەکی وەزارەت کارەکانیان بەرێوەودەبەن و خاوەنی ھەزاران دەرچوون .
دووەم؛ لەنوسراوەکەدا بەڕوونی ئاماژەدراوە کە بۆ ھەرچالاکیەکی ئایینی وەزارەت پێویستە ( ڕەزامەندی بدرێت) ئەمە بەواتایی ئەوەی دێ ئەم خولانەی دەکرێنەوە بەشێوەی کرداری سەلمێنەربێت کە خزمەتە بەپەروەردەی ئایینی و خەڵکانی شارەزاو ئەکادیمی وانەکان دەڵێنەوە، چونکە خوێندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئایینەکانی دیکە ئەمانەتێکی گەورەیە لە ئەستووی وەزاروتمان وەک لایەنی رێپێدراوی یاسایی.
سێیەم، ئەم نوسراوە پەیوەندی بەچالاکی ئەو رێکخراوانە نییە کەلەچوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان و بەپێی رێنماییەکان مۆڵەتی کارکردنیان ھەیە.
چوارەم ؛ لە ماوەی رابردوو لە ھەندێ شوێن و ماڵان و جێگەی نافەرمی کەسی نەشارەزا لە ژێر گوتنەوەی قورئانی پیرۆزو وانەی ئایینی ئەم بابەتە پیرۆزەیان بۆ مەبەستی کەسی و سیاسی بەکار ھێناوە، ئەمەش بەرپرسیاریەتی وەزارەتمانە وەک لایەنی پەیوەندیدار کە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم بابەتە بەشێوەیەکی یاسایی و شەرعی رێکبخەین .
پێنجەم ؛ وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئایینی ھەمیشە ھانی ھەموو جۆرە خزمەتێکی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەدات،لەچوار چێوەی یاسا کارپێکراوەکاندا، ھەوڵیشی داوە سفرەیەکی کوردستانی بێ بۆ کۆکردنەوەی ھەمووان ھەماھەنگی نێوان چالاکییەکان لەپێناو خزمەتێکی باشتر بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نەتەوەکەمان
بەڕێوەبەرایەتی یاسایی
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه