وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە سەردانی ئێران نەکەن، چونکە مەترسی ئەوە هەیە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ڕاگیرانی نایاسایی ببنەوە.
دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دواتر بۆردوومان کردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، دەیان وڵاتی جیهان بەهۆی دۆخی ئێرانەوە داوایان هاووڵاتیانیان کرد سەردانی ئێران نەکەن.
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێشتریش هاووڵاتیانی ئەمریکامان لەوە ئاگادارکردبووەوە کە سەردانی ئێران نەکەن، ئێستاش دەبێت سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: "ئەو کەسانەی خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکان بەوانەشی کە خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکا- ئێرانن ڕووبەرووی مەترسی دەستگیرکردن و ڕاگیرانی نایاسایی دەبنەوە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە. بۆیە ئەگەر ئێوە ئێستا لە ئێران نین، سەردانی ئەو وڵاتە مەکەن."
وەڵام بدەوه