Kurdistan Press - بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن هەواڵی نوێ هات بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن هەواڵی نوێ هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن هەواڵی نوێ هات

ئەو فەرمانبەرانەی مانگی داهاتوو خانەنشین دەبن، خانەنشینییان دەخرێتە كۆتایی ساڵ و لە وەزیفە بەردەوام دەبن. بەرپرسانی ژمێریاری و خانەنشینیش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكەن.

بەپێی بڕگەیەكی رێنوێنیی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كە لە 18ی 6ی 2025 دەرچووە، ماوەی خانەنشینیی هەندێك لە فەرمانبەران چەند مانگێك درێژ دەكرێتەوە.

بەپێی رێنوێنییەكە: "وەزیر، یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت، یان پارێزگار، بۆیان هەیە كۆتایی ساڵی رۆژژمێری، بە رێكەوتی لەدایكبوون هەژمار بكات، لەبری (1ی7) لەو ساڵەدا."

جەختیش كراوەتەوە، ئەو بڕیارە بۆ لەدایكبووانی ساڵی 1965 بەسەرەوەیە.

لای خۆیەوە تەحسین محەمەد، ژمێریار لە یەكێك لە فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەری لەدایكبووانی ساڵی 1965، كە مانگی حەوتی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، بەپێی رێنوێنیی دارایی، وەزیر یان بەرپرسی فەرمانگە  دەسەڵاتیان هەیە تاوەكوو31ی 12ی 2025 خانەنشینییان درێژ بكاتەوە، چونكە ئەو تۆمارەی بە 1ی 7 نووسراوە هەڵەیە."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەو بڕیارە كارێكی باشە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهۆی هاوتاكردنی یاسای خانەنشینی ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەر خانەنشین بوونە و لە بەشێك لە فەرمانگەكان كێشە دروست بووە."

یەعقووب ئەحمەد، بەڕێوەبەری خانەنشینانی ئیدارەی سۆران، ڕایگەیاند: "بەشێك لەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان دەگاتە 60 ساڵ، زۆر لەوانە دەکەونە نێو مانگی حەوتەوە."

سەبارەت بە هۆکاری زۆریی خانەنشینبوون لە مانگی حەوت، گوتی: "زۆر لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەوانەی ساڵانی شەست و حەفتاکان و ئەوانەی پێشوو ناسنامەی لەدایکبوونیان لە 1ی7 بۆ دەرهێنراوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه