Kurdistan Press - ئەپیكۆر ئامادەیە بۆ هەناردە کردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان ئەپیكۆر ئامادەیە بۆ هەناردە کردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەپیكۆر ئامادەیە بۆ هەناردە کردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت، پێویستە پەلە بكرێت لە كردنەوەی ئەو بۆڕییە نەوتە و بە دەستپێكردنەوەی ئەو بۆڕییە، 300 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بازاڕی دنیا زیاد دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی حوزەیران، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان- ئەپیكۆر لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، دووپات لە گرنگی و بە پەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆڕیی نەوتی عێراق- توركیا دەكاتەوە.

ئەپیكۆر لە ڕاگەیەنراوەكەیدا دەڵێت، هێڵی بۆڕیی نەوتی عێراق- توركیا، ڕێڕەوێكی هەناردەكردنی سەلامەت لە عێراقەوە بۆ بازاڕەكانی دنیا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دابین دەكات.

ئاماژە بەوەش كراوە، دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆڕیی نەوتی عێراق- توركیاوە، زیاتر لە 300 هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.

ئەپیكۆر دەڵێت، هەر كاتێك دڵنیایی پارەدانمان بۆ هەناردەكانی ڕابردوو و داهاتوو هەبوو، كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان- ئەپیكۆر، ئامادەیە دەستبەجێ هەناردەكردن لە ڕێگەی هێڵی بۆڕیی نەوتی عێراق- توركیاوە دەست پێ بكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا