Kurdistan Press - هەواڵی خۆش بۆ خانە نشینان هات هەواڵی خۆش بۆ خانە نشینان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش بۆ خانە نشینان هات

دۆسیەی زیاتر لە 14 هەزار خانەنشینی دیکە تەواو بووە و لەگەڵ دابەشکردنی مانگەکانی پێنج و شەش یەکەم مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، سەرجەم خانەنشینان دڵنیا دەکرێنەوە هیچ مووچەیەکی ڕابردوویان نافەوتێت.

بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق کە خانەنشینیکردنی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی سێ تەمەنی لێ کەوتەوە، لە دایكبووانی ساڵەكانی 1962، 1963 و 196، زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین بوون، بەمەش فشارێکی زۆر کەوتە سەر فەرمانگەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانیان، بۆیە فەرمانبەرە خانەنشینکراوەکان ناچارن چەندین مانگ چاوەڕێی تەواوبوونی دۆسیە و بەستی مووچە بکەن.

 مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەم مانگە مامەڵەی 8 هەزار و 996 کەسمان تەواو کردووە بە مەدەنی و سەربازییەوە، مانگی پێنجیش 5 هەزار و 261 دۆسیە تەواو کراون". ئەم خانەنشینانە لەگەڵ هەزاران خانەنشینی تر کە دۆسیەیان نەنێردراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە دەکاتە شەش مانگ مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، بە کۆی گشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20 هەزار و 900 دۆسیەیان بۆ نێردراون، تاوەکو ئەمڕۆ 19 هەزار و 400 دۆسیەیان تەواو کردوون، لەو ژمارەیە تەنیا لەم دوو مانگە 14 هەزار و 257 خانەنشینی نوێ دۆسیەیان تەواو بووە، کاتێک مووچەی مانگی پێنج دابەش کرا، ئەوا  5 هەزار و 261ـیان یەکەم مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشیش ئەوانی تر.

ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی خانەنشینان پرسیار لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کرا، لە وەڵامدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: خانەنشینان مافی خۆیانە، من سوپاسیان دەكەم و سوپاسی پشوودرێژییان دەكەم. مافی خۆیانە و دڵنیا بن مافەكانیان نافەوتێت، ان شاءالله لە كاتێكی نزیكدا هەموو ئەو مووچانەی كە پێشیان نەدراوە بۆیان تەرخان دەكەین و پێیان دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه