Kurdistan Press - هەواڵی مووچە گەیشت هەواڵی مووچە گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی مووچە گەیشت

سبەینی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆ دەبێتەوە، تەوەرێكی گفتوگۆكان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان و حكوومەت میكانیزمی دابەشكردنی مووچە دەخاتە ڕوو.

زانیارییە گرنگەكە ئەوەیە، كە سبەینی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا، حكوومەت میكانزیمی دابەشكردنی مووچە دەخاتە ڕوو.

بە ئەگەرێكی زۆرەوە بە داهاتی ناوخۆی كۆ كراوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت، بەڵام هیچ بژاردەیەك بۆ بڕین یان كەمكردنەوەی مووچە نییە.

ئەگەر ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بگاتە ئەنجام و پارەی داهاتی ناوخۆ بەش بكات، ئەوە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لەكاتێكدا ئەركی بەغدایە دابینی بكات، ئێستە وەك سزایەكی بە كۆمەڵ لەلایەن دەسەڵاتی عێراقەوە راگیراوە و نەنێردراوە، بەڵام حكوومەتی هەرێم لە خەمی فەرمانبەراندا سبەی میكانزمێك بۆ دابەشكردنی پارە ئاشكرا دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه