راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامانجی بەغدا لە راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: پشتیوان بە خودا و بە گەل و حكوومەتەكەمان، خەونە نەگریسەكەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای بەغداش پووچەڵ دەكەینەوە.
عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بۆ هەموو ئەوانەی نایانەوێ تێبگەن، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، دادگای فیدڕاڵی بە بریارێکی تایبەت ئەو پرسەی یەکلایی کردووەتەوە بەم شێوەیە: (نابێت بە هۆکاری ناکۆکیی سیاسی، حکوومەتی بەغدا پەنا بباتە بەر بڕینی مووچەی مووچەخورانی هەرێمی کوردستان).“
ڕوونیشی كردووەتەوە: ”پێویست بە دەرکردنی بڕیارێکی دیکەی دادگا ناکات، بەڵکوو مەبەستیان ئاشکرایە لە ڕاگرتنی مووچە، دەیانەوێ لەم ڕێگایەوە، ئەگەر بۆیان بلوێت، کۆتایی بە هەرێمی کوردستان بێنن.“
عارف ڕوشدی دەڵێت: ”بە پشتیوانیی خودای گەورە و خۆڕاگریی گەل و حکوومەتەکەمان، شێوازی گونجاو بۆ دابینکردنی بژێویی خەڵک دەگیرێتە بەر و خەونە نەگریسەکەیان پووچەڵ دەکەینەوە.“
ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە هەرێمی كوردستان بەپێی بڕیار و رێککەوتنەکان، هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و مانگانە داهاتی نانەوتی بە ڕێژەی ٥٠٪ خستۆتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆیە ”هەر قسەیەک لەمبارەیەوە هیچ بنەمایەکی دروستی نییە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئاسمانی ئێران چۆڵکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن
1 رۆژ پێش ئێستا
دۆخەکە خراب تێکچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە
1 رۆژ پێش ئێستا
پێنچ کەس بوونە قوربانی
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه