وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانمان و بە هەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.
هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتری بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە، هەردوولا هەڕەشەی ئەوە دەکەن هێرشەکانیان بەرفراوانتر بکەن و ئەمڕۆش ئیسرائیل لە هێرشێکدا نزیکترین فەرماندەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران مافی خۆیەتیی بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بە هەموو هێزی خۆمانەوە وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئێران هەڕەشە دەکات و دەڵێت، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەبەکارهێنانی چەکی نوێ و بە سەدان مووشەک لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
وەڵام بدەوه