هەرچەندە دوای دواخستنی تاقیكردنەوەكان لە هەرێمی كوردستان دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە دەوامی فەرمی لە كوردستان وەك خۆپارێزییەك دەوەستێ، بەڵام سەرچاوەیەك ئەوەی رەت كردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیران، بەپێیبەدواداچوونی لەسەر ئەو دەنگۆیە كە گوایە لە رۆژانی داهاتوودا دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەت وەك خۆپارێزییەك لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەوەستێ، بەڵام سەرچاوەیەكی بەرپرس ئەوەی رەت كردەوە.
سەرچاوەكە، گوتی، هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی دەوامی فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوەستێت و سبەی دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەە.
ڕوونیشی كردەوە كە هەر كەسێك بە مەبەستی گەشت سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردبێت و ئێستە بەهۆی ئەو دۆخەی هاتووەتە پێشەوە گیری خواردبێ، ئەوە بە مۆڵەتی ئاسایی بۆی هەژمار دەكرێت تا لە گەشتەكەی دەگەڕێتەوە.
دووپاتی كردەوە كە سبەی یەكشەم دەوام ئاساییە، جگە لە دواخستنی تاقیكردنەوەكانی ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكان كە شەوی رابردوو بۆ هەفتەیەك دوا خرا.
وەڵام بدەوه