Kurdistan Press - لەسەر مووچەی هەرێمی کوردستان لەناو بەغدا هۆشداری درایە بەرپرسانی عێراق لەسەر مووچەی هەرێمی کوردستان لەناو بەغدا هۆشداری درایە بەرپرسانی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر مووچەی هەرێمی کوردستان لەناو بەغدا هۆشداری درایە بەرپرسانی عێراق

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: داوا دەکرێت پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بکرێت تا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی نەکرێتەوە.

- نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵەی یاسایی زۆری تێدایە و بابەتەکە سیاسیە، نەک بابەتێکی تەکنیکی و ئیداری، ئەم بابەتەشمان لەگەل سەرۆکوەزیرانی عێراق باس کردووە کە نابێت خەڵکی کوردستان برسی بکرێت.

- ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات، چونکە پێش جەژن ڕێکارە یاساییەکان تەواو بووە و لەلایەن فەرمانبەران سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی دادگای فیدراڵی نەکرا، بۆیە چاوەڕێین دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت.

- سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هاتوونەتە دەنگ و داوای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا