Kurdistan Press - هۆشداری درایە قە*یس خەزعەلی هۆشداری درایە قە*یس خەزعەلی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری درایە قە*یس خەزعەلی

بەهجەت عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نامەیەك بۆ قەیس خەزعەلی دەنێرێت و دەڵێت، من نوێنەرێكی هەڵبژێردراوی كوردستانم، زۆر بە ڕوونی پێت دەڵێم تۆ  لەبەر ئەو هۆکارانە لەو پێگەیە نی و  مافی ئەوەت نیە قسە لەسەر خەڵكی كوردستان و تەنانەت قسە لەسەر چارەنووسی عێراقیشدا بكەی.

دەشڵێت،  لە نوێژی قوربانیشدا نەتوانی ژەهری ڕق و دوژمنایەتی خۆت لەبەرانبەر كوردستان بشاریەوە و دیسان قسەی ناڕەوات كردبوو. لە قسەكانتدا گوتبووت كوردەكان باوەڕیان بە یەكگرتوویی عێراق نیە. دوای 2003 ئێوە لەسەر شانی كورد هاتنە سەر حوكم، كورد هەموو هەوڵی خۆیدا بۆ ئەوەی پێكەوەژیان هەبێت و عێراقێكی دیموكراتی و فیدڕاڵی، دابمەزرێت و مافی هاووڵاتیبوونی تێدا بچەسپێت، بەڵام ئەوە ئێوەن بوون بڕواتان بە فیدرالیەت و دەستوور و دیموكراتیەت نەبوو و نیە و هەموو هەوڵێكتان لەپێناو ئەوەیە دیكتاتۆریەت و شۆڤینیەتی تایفی لە عێراقدا بەرپا بكەن.

باس لەوەش دەکات، ئەوەی بڕوای بە عێراق نیە و لە خەمی عێراق نیە لە ڕاستیدا تۆ و هاوشێوەكانی تۆن. ئێوەن هیچ مانایەكتان بۆ سەروەریی عێراق نەهێشتۆتەوە و چارەنووسی عێراقتان بەستۆتەوە بە ئەجێندای تایفی و ئیقلیمی و دەرەكی و هیچ نرخێكتان بۆ عێراقیبوون نەهێشتۆتەوە.

لە درێژەی نامەکەی دەڵێت، تۆ و هاوشێوەكانت مافی قسەكردنتان لەسەر چارەنووسی عێراق نیە چونكە بڕواتان بە هاووڵاتیبوون و دەنگی گەنجانی خێرلەخۆنەدیوی عێراقی نیە. گەلی عێراق لەبیری نەچووە قەناسبەدەست و چەكدارانی ئێوە بوون سەدان گەنجی بێتاوانی عێراقییان كە لەدەست زوڵمی ئێوە ڕاپەڕیبوون خەڵتانی خوێنتان كرد و شەهیدتان كرد.

روونی کردووەتەوە، لەو پێگەیە نین كە قسە لەسەر چارەنووس و شێوەی دەوڵەت بكەن چونكە تاڵانچی و قاچاقچین. هەموو خەڵك باش دەزانن كە چیتان كردووە و چ بەڵایەكتان بەسەر باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا هێناوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ ئەوەی ڕاستیەكان باشتر بۆ خەڵكی عێراق ڕوون ببێتەوە، پێشنیار دەكەین لایەنێكی سەربەخۆ و بە وێژدان بێت و بەراوردێك بكات لەنێوان كارەكانی ئێوە و دەستكەوتەكانی كوردستان بۆ ئەوەی ئیسپات ببێ كە كێ لەسەر هەقە، بۆ ئەوەی ڕوون بێێتەوە كە كێ نەوت و سامانی عێراقی تاڵان و هەڕاج كردووە و كێ ژیانی لە هاووڵاتیان تاڵ كردووە و كێ بڕوای بە عێراق نیە.

خاڵێكی تریش دەمەوێ باس بكەم و ئاوێزەی گوێت بكە: تۆ و هاوشێوەكانت كە دوژمنایەتیی گەلی كوردستان دەكەن و دەتانەوێ سۆزی ڕای گشتیی عەرەبی بە چەواشەكاری بە دەست بێنن، بۆتان نیە قسە بكەن، چونكە نوێنەری خەڵك نین، ئێوە دۆڕاوی هەڵبژاردن بوون و بەهۆی بارودۆخێكی تایبەت و پاشەكشەی براوەكانی هەڵبژاردن وەك (بدل الضائع) هاتنە سەر حوكم. پاشان بە شێوەیەكی ناڕەوا خۆتان بەسەر سەروەت و سامان و چارەنووسی خەڵكی عێراقدا سەپاند و وا خەیاڵت كردووە دەتوانی بەمشێوەیە حوكمی كوردستانیش بكەی؟ باش بزانە لەتۆ زۆر بەهێزتر و دیكتاتۆرتر خۆیان لەدژی كوردستان تاقی كردەوە بەڵام هەموو جیهان دەزانێ چییان بەسەر هات و چارەنووسیان چیی بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه