Kurdistan Press - دوو وڵاتی دیکە سوپایان دژی یەکتر جوڵاند دوو وڵاتی دیکە سوپایان دژی یەکتر جوڵاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو وڵاتی دیکە سوپایان دژی یەکتر جوڵاند

دوو وڵاتی ئاسیا گرژیی لە نێوان هەیە و ئێستە سوپایان دژی یەكتر جوڵاندووە، ئەو دوو وڵاتەش تایلەند و كمبۆدیان،  تا ئێستەی بە تەواوەتی هۆكاری دروستبوونی ئەو گرژیانە نەزانراوە.

ئێوارەی دوێنی بایتونگتارن شیناواتر سەرۆك وەزیرانی تایلەند، داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد، كە ئەویش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی بوو، لەو كۆبوونەوەیە رای گەیاند، سوپای تایلەند ئامادەیە بۆ بەرگریكردن لە سەروەری وڵاتە، بەڵام ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لەگەڵ كمبۆدیا زیانی دەبێت، بۆیە ڕێككاری ئاشتییانە دەگرینەبەر.

رۆژی چوارشەم فەرماندەیەكی باڵای سوپای تایلەند رای گەیاند، بەپێی زانیارییە هەواڵگیرییەكانیان سوپای كمبۆدیا ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر تایلەند.

ئەوەی جێی پرسیارە تا ئێستە ئەو دوو وڵاتە لەبارەی هۆكاری فراوانبوونی گرژییەكانی سەر سنوور هیچ راگەیەندراوێكی فەرمیان بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام ئاماژە بە دروستبوونی شەڕێكی تر لەو ناوچەیە دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه