سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، بەرپرسانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا لە ئێستادا لە هەولێرن و تاوتوێی پلانی پەرەپێدانی کێڵگەی غازی شیواشۆک لهگهڵ بهرپرسانی حكومهتی ههرێم دەکەن. سەرچاوەکە رایگەیاند "کێڵگەی شیواشۆک لە قەزای تەقتەق سەر بە پارێزگای هەولێر یەدەگی بە ههشت ترلیۆن پێی سێجا خەمڵێندراوە و بەم نزیکانە پەرەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی هاوشێوهی کێڵگەی کۆرمۆر كاری تیادا بكرێت و دواتریش غازهكهی ههناردهی ئەوروپا بکرێت".
وەک شوێنگرهوهیهكی ئێران لە گۆڕەپانی وزەی عێراق سهیر دهكرێت، ئەگەرچی بەشێوەیەکی کاتی بێت
ئەو سەرچاوەیە باسی لهوهكردوه، کاراکردنی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کە لە چوارچێوەی هاوبەشی هاوبەشی کوردی-عێراقی-ئەمریکی ئەو گرێبەستە ئەنجام دەدات، وەک شوێنگرهوهیهكی ئێران لە گۆڕەپانی وزەی عێراق سهیر دهكرێت، ئەگەرچی بەشێوەیەکی کاتی بێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەرکردنی دواجار لەم بوارەدا بە هاوکاریی ئەمریکا.
عێراق دەتوانێت پشت بەو غازە ببەستێت، هەروەها لەڕوی داراییەوە سودمەند دەبێت
عێراق دەتوانێت پشت بەو غازە ببەستێت، هەروەها لەڕوی داراییەوە سودمەند دەبێت لە هەناردەکردنی غازی دەرهێنراو لە شیواشۆک و کۆرمۆر بۆ ئەوروپا.
پێشتر حکومەتی هەرێم هەوڵی هەناردەکردنی غازی داوە بۆ ئەوروپا، بەڵام ئێرانییەکان ڕەتیانکردەوە
ئەو سەرچاوەیە ڕونیكردهوه، پێشتر حکومەتی هەرێم هەوڵی هەناردەکردنی غازی داوە بۆ ئەوروپا، بەڵام ئێرانییەکان ڕەتیانکردەوە، بە بیانوی بونی پهیوهندی به مۆساد و تۆمەتی دیکە، ئهو تۆمهتانهش بۆردومانكردنی هەولێری لێكهوتهوه.
بەپێی زانیارییەکان، کارەکانی بهرههمهێنانی غاز لە کێڵگەی كۆرمۆر، کە کۆمپانیای وێسترن زاگرۆسی ئەمریکی گرێبەستەکەی بۆ ئهنجامداوه، دوای ئەوە دێت کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا گرێبەستی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا واژۆکرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ ئەوروپا.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
گەورەترین پرسی جیهانی یەکلایی دەکرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەغدا لە دۆخى خەراپ دایە و لیژنەى لێکۆڵینەوە پێک دەهێندرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هەڕەشە لە هەموو ئەوروپا و ئەمریکا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
لەبارەی مووچە زانیارى گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه