Kurdistan Press - وەڵامێکی توند بۆ حەلبووسی وەڵامێکی توند بۆ حەلبووسی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامێکی توند بۆ حەلبووسی

سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای ئەوەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی عێراق باسی لە گێڕانەوەی ناوەندیەتی و باڵادەستیی بۆ حكوومەتی عێراق كردووە، بۆی نووسیوە: "بۆ حەلبووسیی لەكار خراو، ئەوەی دەیڵێن هیچ نیە، جگە لە هەوڵێکی نائومێدانە و بێئاكام بۆ گەڕاندنەوەی میلی کاتژمێرەکە بۆ دواوە، بەرەو مەركەزییەتێكی پڕ ڕق و قێزەونی، کە گەلەکەمان بۆ هەمیشە ڕەتی کردووەتەوە."

دەشڵێ: "ئەو سەردەمەی پاوانخوازی و مەرکەزییەت و ستەمکاری کە پێدەچێت تامەزرۆی بیت (کە کوردستانی جگە لە ستەم و چەوساندنەوە هیچی تری لێ نەچەشتووە) تێپەڕیوە و بۆ هەمیشە بە قوربانیدانی بێئەندازە و لەبیرنەکراو بەجێهێشتراوە و نێژراوە."

ئەی پیاوی لەكارخراو، كوردستان تەنیا ناوێک نیە لەسەر کاغەز، یان سنوورێک کە بە ئارەزووی خۆت هەر كاتێك بتەوێ بکێشرێت و بسڕدرێتەوە، بەڵکوو قەوارەیەکی دەستووریی تۆکمە و قەڵایەکی سەربەرزی خۆڕاگرییە، خاکە پاکەکەی بە خوێن و قوربانیی هەزاران شەهید و قارەمانەکانی ئاو دراوە. خەباتی گەلێکی بەهێزە کە نادادپەروەری و چەوساندنەوە ڕەت دەکەنەوە و مێژوویەکی پڕ لە ئاستەنگی هەیە کە تەنیا بەهێزتر و خۆڕاگرتری کردووە."

"کوردستان وەک دڕکێک لە چاوی تەماحکار و ڕەگەزپەرستان، سەربەرز و بەکەرامەت، خۆڕاگر لە بەرامبەر هەموو هەوڵەکانی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە دەمێنێتەوە، سەرەڕای ڕەگەزپەرستییە ڕقاوییەکان و خەونە درۆیینەکان. ئەوەی بوونەوەرێکی لەکارخراوی وەک تۆ دەیڵێت، جگە لە مەرەكەبی سەر کاغەز هیچی تر نیە. ماف و دەسکەوتەکانمان لە خوێنی شەهیدە ڕاستگۆکانماندا هەڵكۆڵدراون و وەك چیاكانمان بە نەمری دەمێننەوە، وەک شاخەکانمان، مادام ڕۆحێک لە ناوماندا مابێ بۆ بەرەنگاریی وەهمەكانی ئێوە."

ئەم وەڵامە لە كاتێكدایە كە محەمە حەلبووسی، سەرۆكی لابراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: هەناردەی نەوت و غاز و پاراستنی سنوور و دەروازەكان بەتەنیا لە دەسەڵات و تایبەتمەندیی حكومەتی فیدراڵدایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا