Kurdistan Press - لەبارەی رێکارەکانی مووچەی مانگی 5 روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی رێکارەکانی مووچەی مانگی 5 روونکردنەوە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی رێکارەکانی مووچەی مانگی 5 روونکردنەوە دەدرێت

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لە هەندێك میدیا و تۆڕی كۆمەڵایەتی زانیارییەكی هەڵە بڵاو كراوەتەوە، گوایە مووچەی مانگی پێنج بە جۆرێك مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، نادرێت و دەفەوتێت."

سەرچاوەكە ئاشكرای كرد: "هەفتەی پێشوو هەموو گەنجینەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێدانی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ و چەكی مووچەش ئامادە بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی دارایی عێراق پارەی نەنارد و نەكرا لەنێو مانگی پێنج مووچەی مانگی پێنج بدرێت، بۆیە ناچار رێكارێكی دیكەی حسابیی گیرایە بەر."

گوتیشی: "ئەو رێكارەش لە چەند مانگی پێشووش هەبووە و لیستی مووچە پاكتاو دەكرێت و دەخرێتە (ئەمانات)وە، هەركات مووچەی مانگی پێنج بڕیاری لێ درا ئەوكاتە بە (دەفع)ێكی دیكە چەك رادەكێشرێت و چەك و مووچە دەدرێت."

سەرچاوەكەی گەنجینە جەختی كردەوە، ئەگەر چەكی مووچە ئامادە بێت و مووچە لە مانگی خۆیدا نەدرێت، بەردەوام ئەو رێكارەی بۆ دەگیرێتە بەر، گوتیشی: "ئەو پرسە دوور و نزیك پەیوەندیی بە پاشەكەوت و ئەو بابەتانەوە نییە و ئەمڕۆ پارە بێت چەكەكان رادەكێشرێن و مووچەی وەزارەت و فەرمانگەكان دەدرێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا