لەبارەی تۆماركردنی ناوی منداڵی تازە و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان كردووە بۆ پسوولەی ئەلیكترۆنی خۆراك روونكردنەوە بە هاووڵاتیان دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بڵاوی كردەوە: "بەهیچ شێوەیەک ناوی منداڵی نوێ، یاخود ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە داخلی سیستەمی بە ئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک ناکرێ."
جەختیش دەكاتەوە: "تەنانەت ئەوانەی ناویان هەیە لە پسوولەی خۆراک، بەڵام ناسنامەی باری شارستانیان هەیە کارتی نیشتمانیان نیە ئەوانیش داخلی ئەم سیستەمە ناکرێن."
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر روونی كردەوە: "هاووڵاتیەکی زۆر لەم بارەیەوە پرسیارمان ئاراستە دەکەن، هەرکاتێک پڕۆسەی بەئەلیکتڕۆنیکردنەکە لەسەرتاسەری عێڕاق تەواو بوو، ئەوكات سەرجەم مامەڵەکان دەکرێتەوە."
دوێنێ کاتژمێر 6ی ئێوارە لەناو ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک، پارێزگای هەولێر کاراکرا، بەڵام تاوەکوو 2/6/2025 بەشێوەی ئەزموونیە واتە (تجریبی)، لەڕۆژی سێشەممە لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی بە ئامادەبوونی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و نوێنەری وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بەفەرمی ڕادەگەیەندرێ.
وەڵام بدەوه