Kurdistan Press - کورد بڕیاری کۆتایی دەدات کورد بڕیاری کۆتایی دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد بڕیاری کۆتایی دەدات

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان 

ئەمڕۆ دوای گفتوگۆیەکی دوورو درێژ لەگەڵ خوشک و برایانم لە سەرۆکی فراکسیونە کوردستانییەکان لەبارەی بڕیاری نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەسوپاسەوە وەکو هەمیشە بەیەک دەنگ کۆمەڵێک بڕیار درا ، وردەکارییەکەی لە بایاننامەک هەیە کە لێرە دایدەگرم ، 

گرنگترینیان ئاراستە کردنی نوسراوێک بو بۆ سەرۆک وەزیران لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی دەرهەق بەفەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت و چوەتە خانەی برسی کردنەوە ، هەروەها داوامان کرد ئەو پێشێلکارییانە راگرێت و موچە رەوانە بکات و کێشەکان لە بنەرەتەوە چارەسەر بکرێت و چیتر موچە وەکو کارتی سیاسی بەکار نەهێنرێت لەدژی فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێم ،

جگە لەوە داوامان لە بەرێز سەرۆک کۆمارو وەزیرەکانی کورد کردوە هەڵوێستی رونیان لەو بارەوە بخەنە روو ، هەروەها ئەوەمان رونکردەوە هەلوێستی دواترمان بەندە بەشێوازی وەڵامدانەوەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەو داوایەی ئێمە ، 

لەکۆتاییدا لەسەر بابەتی کشانەوە یان بایکۆتی ئێمە لەبەغدا چەند جارێک داوامان کردوە ئەو بریارە بدرێت بەڵام هەمیشە بوار بەگفتوگۆ دەدرا و ئومێد وابو کێشەکان چارەسەر بیت ، بۆیە هەرکات بڕیاری بایکۆت یان پاشەکشە یان هەربڕیارێکی تر دەربچێت ئێمە بەتایبەتی خۆم لەماوەی یەک کاتژمێر جێ بەجێی دەکەم و پێشم وایە کاتێتی .

شاخەوان عەبدوڵڵا

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا