Kurdistan Press - ناوی 406 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی پەسندکراوە ناوی 406 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی پەسندکراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوی 406 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی پەسندکراوە

بەڕیوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، ناوی زیاتر لە 406هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی پەسندکراوە.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناوی سەرجەم پێشمەرگە و فەرمانبەرانی دیکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی گوتیشی: دوای گەڕانەوەی ناوی سەرجەم پێشمەرگە و خانەنشین و بەشێک لە فەرمانبەران قۆناغی دابەشکردنی زەوی لەلایەن شارەوانییەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
سەربەست مەولوود، باسی لەوەش کرد، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 406هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین ناویان بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکراون.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی ئاماژەی بەوەکرد، کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشینانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە 450هەزار دەبن.
سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پڕۆسەکە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و هەنگاوی زۆری بڕیوە و سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی ناوەکانیان تەواو بووە و پێداچوونەوە بۆ سەرجەمییان کراوە، تەنیا بەشێک لە خانەنشینان ماون، لە هەوڵداین لە ئایندەییەکی نزیکدا لیستی ناوەکانییان تەواو بێت و بە تەواوبوونی ناوی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی سوودمەند لە وەرگرتنی زەوی تەواو دەبێت، تەنیا ئەگەر تاکتاكه‌ فەرمانبەرێک کێشەی هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه