كەشناسیی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: سبەى چوارشەممە ڕێکەوتى 28-5-2025 لە کاتەکانى شەودا پێشبینى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ و هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵ بارین بۆ سەر ناوەڕاستى عێراق و ئەگەرى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە خۆڵ بارینە بۆ سەر ناوچەکەمان بە لاوازى دەکرێت .
نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما کە لە شەوى چوارشەممە دەست پێ دەکات بۆ ڕۆژانى پێنج شەممە هەینى شەممە بەجیاوازى (5-7) پلەى سیلیزى پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە . سەنتەرى پارێزگاکان لە (30) پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە ,ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر (30) پلەى سیلیزى دادەبەزێت , رۆژى یەک شەممە پلەکانى گەرما دووبارە دەست دەکات بە بەرزبوونەوە .
بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت :
هەولێر 32
سلێمانى 30
دهۆک 31
هەڵەبجە 31
کرکووک 35
وەڵام بدەوه