به‌ردی بناغه‌ی دروستكردنی سه‌رجه‌م شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان دانرا
ساسان عه‌ونی: گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه ملیارێك و 839 ملیۆن دیناره و درێژیی شه‌قامه‌كان 53 كیلۆمه‌تره
- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
ئەمڕۆ سێشەممە 27/5/2025 لەژێر چاودیری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و به ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و كارزان عه‌بدولوهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیڕەش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دانرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ میدیاكان قسه‌یان كرد و باسیان له گرنگیی پڕۆژه‌كه بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی دیكه‌ش كرده‌وه.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وان ی‌و گه‌شتوگوزار بۆ ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، گوتی: خۆشحاڵین ئه‌مڕۆكه له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و خاوه‌ن زه‌وییه‌كان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تری خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌ی په‌ره‌پێدان له نزیك گوندی پیڕه‌ش داده‌نێین.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌باره‌ی گوژمه و ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش گوتی: گوژمه‌ی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک پیڕەش (قۆناغی دووه‌م) بریتییه له 1,839,920,000دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێكهاتووه له دانانی كربستۆنی شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی په‌ره‌پێدان و درێژییه‌كه‌ی 53 كیلۆمه‌تره، له‌گه‌ڵ دانانی چینی دووه‌می تێكه‌ڵه بۆ شه‌قامه ناوخۆییه‌كان به قه‌باره‌ی 230 هه‌زار مه‌تر دووجا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده‌وامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانیان داوه و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تیش له هه‌ر شوێنێك كه پێویست بێت خزمه‌تگوزاری بۆ باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتییان و دۆخی ئه‌و شوێنانه‌ی تێیدا ده‌ژین به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گه‌یه‌ندرێته ئه‌و شوێنانه و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان به شه‌و و ڕۆژ له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر گوتی: ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی هه‌ولێر زۆر به‌ره‌و پێشچووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌موویان گه‌واهی و سه‌لمێنه‌ری به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه به كردار خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه