له تازه‌ترین رێكاریدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، دانیشتووانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ئاگادار دەكاتەوە كە لەمەودوا دەتوانن ڤیدیۆی كەسانی سەرپێچیكار له كاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل بگرن و له رێگه‌ی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت له واتس ئاپ بۆیان بینێرن بۆ ئەوەی سزا بدرێن.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی فەیسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "لە دەستپێشخەرییەکی جوانی هاتوچۆی هەولێر، هاووڵاتیان خۆیان دەبنە چاو‌دێر بەسەر شوفێری سەرپێچیکار" .
هێمن میرانی ئه‌وه‌شی نوسیووه : سەرنشینانی ئۆتۆمبێل یان هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا دەتوانن ڤیدیۆی شۆفێرێكی سەرپێچیكار تۆمار بكەن و بۆ هاتوچۆی هەولێری بنێرن و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆش به‌دواداچوون ده‌كات بۆ سزادانی شۆفێرەكە.
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه: شەقامەکان موڵکی گشتین، پێویستە پارێزگاری لە مافی یەکتری بکەین و سەرپێچی و پێشێلی مافی یەکدی نەکەین، دەنا هەر یەکەمان مافمان هەیە هاتووچۆ لە سەرپێچییەکان ئاگادار بکەینەوە.
ئه‌و رێكاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌مه‌ودوا ده‌یگرێته به‌ر له وڵاتانی پێشكه‌وتووش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك یان كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت بۆ هاوڵاتیی گه‌یه‌نه‌ر، ژماره و خاوه‌ندارییه‌تی له‌لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌ندییداره‌كان پارێزراو ده‌بێت .
وەڵام بدەوه