وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند:
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر چەندین ڕێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر، لە چوارچێوەی ئەوەشدا داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە ڕەوانە بکەن کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار ( ٥،٢٦١ ) پێنج هەزار و دووسەد و شەست و یەک خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆیان جێگیرکراوە.
وەڵام بدەوه