مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كردستان، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، یادی هەموو ئەو شۆڕشگێر و قارەمانانە دەكەینەوە لەو شۆڕشەدا بەشدار بوونە.
ئەمڕۆ دووشەم 26ی ئایار، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، لە 49مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، بە ڕێز و پێزانینێكی زۆرەوە، یادی هەموو تێكۆشەر و خەباتكاران و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەینەوە كە لەم شۆڕشەدا بەشدار بوون و بە شكۆمەندی و بڕوایەكی بەرزەوە، بەرگرییان لە گەلی كوردستان كرد .
دەشڵێت، شۆڕشی گوڵان وەك درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر، پیلانی دوژمنانی كوردستانی تێكشكاند و لە ڕێگەی گیانفیدایی و بەردەوامبوونی خەبات و تێكۆشانەوە، ئاسۆیەكی نوێی لە بەردەم خەڵكی كوردستاندا كردەوە .
باسی لەوەش كرد كە لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا، جەخت لە كاركردنی هاوبەش و تەبایی و یەكهەڵوێستی و هاوخەباتی هەموو پێكهاتە و هێز و لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە كە ئەو یەكڕیزییە، یەكێك لە بنەما بەهادارەكانی شۆڕشی گوڵان بوو كە بووە هۆی دروستبوونی بەرەی كوردستانی و سەركەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 و بەدەستێهنانی هەموو دەستكەوتە نیشتمانییەكان.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، لە یادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو لە گیانی پاكی بارزانیی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە لەیاد و گشت شەهیدانی كوردستان.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه