باڵیۆزی ئەمه‌ریکا بۆ تورکیا و نوێنەری تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رده‌می ده‌ستوه‌ردانی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی هات؛ ده‌شڵێت، ڕێککەوتننامه‌ی سایکس – پیکۆ، هەڵە بوو، ئەمه‌ریکا هەرگیز دووبارەی ناکاتەوە.
یه‌كشه‌ممه، 25ـی ئایاری 2025، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا بۆ تورکیا و نوێنەری تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ڕایگەیاند، سەدەیەک لەمەوبەر ڕۆژئاوا نەخشە و سنوورێکی دەستکردی بەسەر ناوچەکە سەپاند، ڕێککەوتننامه‌ی سایکس – پیکۆ، سووریا و تەواوی ناوچەکەی دابەش کرد بۆ قازانجی ئیمپراتۆرییەت نەک بۆ ئاشتی، ئەوە هەڵەیەک بوو نەوە دوای نەوە باجەکەیان دا، ئەمه‌ریکا هەرگیز ئەو هەڵەیە دووبارە ناکاتەوە.
تۆم باراك ئاماژەی بەوەش كردووه، سەردەمی دەستوەردانی ڕۆژئاوا کۆتایی هات، داهاتوو بۆ چارەکردنی کێشەکانی ناوچەکە و هاوبەشی و دیپلۆماتییەتە لەسەر بنەمای ڕێز.
باراک دووپاتی كردووه‌ته‌وه، کارەساتی سووریا بەهۆی دابەشبوون دروست بوو، بۆیه ئه‌م وڵاته دەبێت لە میانی گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆ، یەکگرتوویی و وەبەرهێنانەوە، دووبارە لە دایک ببێتەوە.
وەڵام بدەوه