ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له ئاماده‌كاریی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن دەكات و لەبارەی گۆڕانكاریه‌كانی نێو حزبەكەش دەڵێ: "پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاریی له‌ناو پارتی به‌رده‌وام دەبێت.“
له‌باره‌ی گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی گوتی: "گۆڕانكاری له‌ناو پارتی زۆر پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه، پارتی بڕوای به نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاری هه‌یه، هه‌موو كادیرێكی پارتی وا په‌روه‌رده كراوین كه پابه‌ندی بڕیاری سه‌رووی خۆمانین، سه‌رۆك بارزانی چ فه‌رمانیك بكات، له‌وێ ئه‌رك وه‌رده‌گرین، بۆیه گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕ پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی و به‌رده‌وامه.“
ڕوونیشی كردەوە: "ئه‌م گۆڕانكاری و ئالوگۆڕییه له‌ناو پارتی، دوای دیراسه و هه‌ڵسه‌نگاندێكی ورد بۆ لقه‌كان و هەڤاڵان كرا، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی و باشیشی ده‌بێت.“
له‌باره‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئەندامەكەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی گوتی: ”ئاماده‌كاریی باش كراوه، لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌ست به‌كاربووه، له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، ئۆرگانه‌كان ئاماده‌ییان بۆ هەڵبژاردن هەیە.“
وەڵام بدەوه