Kurdistan Press - لیستی مووچە پەسەندکرا لیستی مووچە پەسەندکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە پەسەندکرا

هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەیان بە پەسندكراوی گەیاندەوە وەزارەتی دارایی، بەرپرسێكی حكوومەتیش ئاشكرای دەكات: "وەزارەتی دارایی هەوڵ دەدات ئەمڕۆ لیستەكە بۆ بەغدا رەوانە بكات."

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: "دوێنێ 24ی 5، لیستی مووچە گەڕێندرایەوە سەرجەم وەزارەتەکان بۆ پەسندكردنی، چونكە بەپێی رێكاری سیستەمی پەیڕۆڵ دەبێت لەكۆتاییدا لیستەكە بۆ وەزارەتەكان بگەڕێندرێتەوە، تاوەكوو پەسندكردنی كۆتایی بكرێت و ئەوكات بۆ وەزارەتی دارایی بگەڕێندرێتەوە."

ئاشكراشی كرد: "دوێنێ دوای نیوەڕۆ هەموو لیستەكان بە پەسندكراوی بۆ  وەزارەتی دارایی گەڕێندرانەوە."

روونیشی كردەوە، تەرازووی پێداچوونەوەی مووچەی مانگی چوار و داهاتی مانگی چوار بۆ دارایی فیدراڵ نێردراوە و بە ناردنی لیستی مووچەش رێكارەكان تەواو دەبن.

سەرچاوەكەی دارایی ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێستا هەموو شت تەواو و ئامادەیە و بڕیارە ئەمڕۆ 25ی5ی 2025، لە رێگەی تیمێكی تەكنیكی لیستەكە بۆ بەغدا رەوانە بكرێت و بدرێتە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی دارایی فیدراڵ."

 د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و وەزارەتی دارایی هەوڵ دەدات ئەمڕۆ لیستەكە بۆ بەغدا رەوانە بكات."

لە ڕۆژی19ی ئایاردا وەزارەت و فەرمانگەکان كە هەزار و 400 یەكەی ژمێریارین لە ڕێگەی سیستەمی (پەیرۆڵ)وە دەستیان بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج کرد.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا