مینی پاسێكی قوتابیانی پەیمانگای دوكان لەسەر رێی دوكان - خەلەكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، بەپێی زانیارییەكان بەهۆی رووداوەكەوە زیاتر لە شەش خوێندكار برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، مینی پاسێكی قوتابیانی پەیمانگەی دوكان لەنزیك گوندی قامیشە لەسەر رێگای دوكان - خەلەكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لەگەڵ بارهەڵگرێك.
بەهۆی رووداوەكەوە هەشت قوتابی برینداربوون و دوو لە قوتابیەكانیش رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێن لە سلێمانی بۆ دڵنیابوون لە تەندروستییان.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتریش لە سنووری سلێمانی پاسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەك لە قوتابیان بوونە قوربانی.
وەڵام بدەوه