سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەڵێت: لیستیی مووچەی مانگی پێنج ئامادە کراوە و لەم یەک دوو ڕۆژە دەنێردرێت بۆ بەغدا و ئەم هەفتەیە لە وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت و کاری لەسەر دەکرێت.
کارکردن لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بەردەوامە، بە ئامانجی ئەوەی پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ڕاگەیاند، لسیتی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە، ئەگەر هەر گرفتێکی دیکە دروست بکرێت ئەوە تەکنیکی نییە، بەڵکو شتێکی دیکەیە. پلانی حکومەتی عێراق ئەوەیە پێش جەژن مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەش بکات بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
وەڵام بدەوه