Kurdistan Press - پارچە زەوی بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان  دابەش دەکرێت پارچە زەوی بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان  دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارچە زەوی بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان  دابەش دەکرێت

نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیاڕ دراوە پارچە زەوی بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان بۆ شاری خانەقین دابەش بکرێت.
نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بڵاوی كردەوە: "بە هەوڵ و کۆششی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری حکوومەت لە لیژنەی مادەی 140، پارچە زەوی بەسەر ئاوارەکانی شاری خانەقین دابەش دەکرێت."
ئەوەشی راگەیاندووە: "لە ئەنجامی هەوڵ و کۆشش و داواکارییە بەردەوامەکانی د.دژوار فایق، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری حکوومەت لە لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140ی سەربە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاڕدرا پارچە زەوی بەسەر ئاوارە گەڕاوەکان بۆ شاری خانەقین دابەش بکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتووه، لە پاش ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆرییەوە، دەیان هەزار خێزانی کوردی کۆچپێکراو لە شاری خانەقین، گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام تاوەكوو ئێستا پارچە زەوییان پێنەدراوە، بەڵام بەپێی بڕیارەكە ئەو خێزانانەی کە بۆ شاری خانەقین گەڕاونەتەوە، بڕیاری قەرەبووی مادی و تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە"
بەپێی نووسراوی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە لە 19ی 5ی 2025 دەرچووە، ئەوانەی گەڕانەتەوە دیالە و خانەقین و بڕیاری پێدانی زەویان بۆ دەرچووە، ژمارەیان 12 هەزار و 491 كەسە.
شەوی رابردوو د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ (فه‌یسبوك) بڵاوی كردەوە: "هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و ئەوانەی مادەی 140یان کردوە پارچەیەک زەوییان پێ دەدرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەل سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ی حکوومی رەزامەندیمان وەرگرت هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی 140 یان کردوە پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه