مەسرور بارزانی بۆ فۆکس نیوز: دەمانەوێت لەگەڵ ئەمریکا ئاشتی و خۆشگوزەرانی بنیات بنێین
مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، داوای هاوپەیمانێتییەکەی قووڵتر لەگەڵ ئەمریکا دەکات، رایدەگەیەنێت دەیانەوێت لەگەڵ ئەمریکا ئاشتی و خۆشگوزەرانیش بنیات بنێت.
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بەناوبانگی ئەمریکی (فۆکس نیوز)، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و پشتیوانیی مێژووییەکەی ئەمریکا دەربڕی و جەختی لەسەر ڕۆڵی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی جێی متمانە کردەوە.
مەسرور بارزانی لەوبارەیەوە گوتی "ئێمە تەنیا شەڕکەری باش نین—بەڵکو دەتوانین پێکەوە لەگەڵ ئەمریکا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئاشتی و خۆشگوزەرانیش بنیات بنێین."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی هەفتەیەکە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە ئەمریکایە و لەوکاتەشەوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئاستبەرزی لە واشنتن لەناویشیان لەگەڵ مارک رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەزیری ئاسایشی ناوخۆ، وەزیری ناوخۆ و وەزیری وزە و ئەمەش جگە لە کۆبوونەوەیە لەگەڵ زیاتر لە ١٠ کۆنگرێسمان ئەمریکا و بێجگە لە سەرپەرشتیکردنی واژۆکردنی دوو گرێبەستی گرانبەهای بواری وزەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای زیاتر لە ١١٠ ملیار دۆلار کرد.
ڕێککەوتنە نوێیەکان، کە حکومەتی ئەمریکا بە تەواوەتی پشتگرییان لێدەکات، بریتییە لە پەرەپێدانی ٨ تریلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و ٥ تریلیۆن پێ سێجای دیکەی غاز، و ٩٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لەخۆدەگرن.
بەڵام حکومەتی فیدراڵی عێراق رەخنەی لەو گرێبەستانە گرتووە شەرعییەتی ئەم گرێبەستانەی کردووە و بە "پووچەڵ و بێبنەما" ناوی بردوون.
وەڵام بدەوه