Kurdistan Press - بارانێکی دیکە بەڕێوەیە بارانێکی دیکە بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی دیکە بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو تاوەبارانی ماوەکورتی بەهاری بە هەورەبرووسکە و تەرزەوە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمشەو هەینی 23/5/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لەسبەینێوە لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی هەوری کەڵەکەبووی باراناوی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان بۆ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، دهۆک، ئیدارەی سۆران، ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێک لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەندێ لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی بەهاری کورتخایەن و تەرزە هەیە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، بەڵام هەرگەرم دەبێت تیشکی سەروویی وەنەوشەیی ڕێژەکەی بەرزە هەست بەگەرمای بێزارکەر دەکرێت و خێرایی باش زیاد دەکات لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەگەری دروستبوونی تۆزوبای ناوخۆیی یاخود گەردەلوولی خۆڵبارین هەیە و بەپێی کات و شوێنیش دەگۆڕێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا