هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لەکۆتایی ئەم هەفتەیە لەڕۆژی پێنج شەممەوە رێکەوتی 22-5-2025 بەهۆی زیادبوونی گاریکەری بارستەهەوای گەرمی ئەفریقی به خەماسینی ناسراوە پلەکانی گەرما(3)پلەسیلیزی بەرزدەبێتەوە لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان چەقی گەرماکە دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە پلەکانی گەرمابەشێوەیەکی بەرچاوە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان 43-45 پلەی سیلیزی تێپەڕدەکات، لەهەندێ لەناوچەکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرمانزیکدەبێتەوە لە 49-50 پلەسیلیزی ڕۆژانی هەینی بەهۆی بوونی شێ ڕێژەیی لەبەرگە هەوای ئاسمانی هەرێمی هەوری بەرزدروست دەبێت دەبێتەهۆی قەتیسبوونی ئەوتیشکەی کە لەخۆرەوە دێت تیشکی سەرووی وەنەوشەیی ڕێژەکەی بەرزدەبێت گەرماکەی بێزارکەردەبێت لەکاته کانی پێش نیوەڕۆ بۆ عەسر لە ماڵ مەچنە دەرەوە بۆگەشت کردن چونکە کاریگەری هەیە لەسەرپێست وچاو ."
هاوکات پێشبینیشی کردووە رۆژانی شەممە و یەکشەممە 24 و 25ی ئایار کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لەبەشێک لەناوچەشاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و بەشێک لەناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی گەرمیان دەکات شەپۆلێکی تاوەبارانی بەهاری ماوەکورت و هەوره بروسکەو تەرزە ڕوو لەوناوچانه دەکات لەئەنجامی هەڵگەڕانەوەی هەورلەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و کوردستان و باکووری کوردستان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکۆتایی مانگ لە30-5-2025 پێشبینی دەکرێت بارستەهەوایەکی ساردی مامناوەندی جەمسەری لەگەل ڕێگای ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بکاتە میسرو وڵاتانی شام و هەرێمی کوردستان و عێراق پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراوپلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەچاو دادەبەزێت بۆماوەی چەند ڕۆژێک کەشێکی فێنک دروست دەکات لەگەڵ خویدا تاوەباران و هەورە برووسکە دێنێت پشبینی دەکرێت بارانبارین بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەڵام جێگیرنیە لەچەند ڕۆژی داهاتوو زیاترڕووندەبێتەوە .
وەڵام بدەوه