Kurdistan Press - پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە

ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی دەم پارتی پێكهاتوو لە پەروین بۆڵدان پەرلەمانتاری حزبەكە و فایەق ئۆزگور پارێزەر سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەیان لە گرتووخانەی ئیمرالی كرد، لە رێگەی ئەوانەوە ئۆجەلان پەیامێكی رەوانە كرد و تیایدا داوای پەیماننامەیەكی نوێی لەسەر بنەمای ماف و برایەتی كرد. 

ئۆجەلان لە پەیامەكەی بە پێویستی زانی پەیماننامەیەكی نوێ هەبێت لەسەر بنەمای ماف و برایەتی و گوتی، ئەوەی ئەنجامی دەدەین گۆڕانكارییەكی گەورەی هزرییە، بەداخەوەم دوایین جار نەمتوانی قسە لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر بكەم، كە بەهایەكی گەورەی هەیە و پێویستە لە ناومان بژیت، كەسێكی دانا بوو.

روونی كردەوە، كڕۆكی پێوەندیی كورد و تورك شتێكی تەواو جیاوازە، ئەوەی لەناو دەبڕێت پێوەندیی نێوان براكانە، ئەوان شەڕی یەكتر دەكەن و كەسیان بێ یەكتر بوونیان نابێت، بۆیە ئەو تەڵە و پاشماوانە لادەبین كە ئەو پێوەندیە لەناو دەبات، هەموو رێگە زیانلێكەوتووەكان و پردە رووخاوەكان چاك دەكەینەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم شاندێكی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەی لە ئیمرالی كرد و ئەوان باسی قۆناغی دوای كۆنگرەی 12ی حزبەكە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان كرد، ئەمەش پێنجەم سەردانی شاندی دەم پارتییە بۆ ئیمراڵی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا