Kurdistan Press - حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کران حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کران

پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە حەوت کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کراوە بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایییە تەندروستییەکان و دراون بە دادگا لە ناویاندا 2 کەس زیندانی کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییەی تووشی تای خوێن بەربوون بوو لە شاری هەولێر تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانە نەماوە، بەڵام ئەم تایە مەترسی گەورە لەسەر ژیان دروستدەکات پێویستە هەموو ڕێنمایییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێ بەجێ بکەن بۆ خۆ پارێزی لە پەتاکە.

لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی پێدا حەوت هاووڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و دراون بە دادگا بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایە تەندروستییەکان و خۆ نەپاراستن لە تای خوێنبەربوون، گوتیشی هەر حەوت کەسەکە ڕەوانەی دادگا کراون و لە کۆی ئەو حەوت کەسە دوو کەسیان زیندانی کراون.

گوتیشی هەر کەسێک سەرپێچی بکات و پابەندی ڕێنمایییەکان نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، داواشی لە هاووڵاتییان کرد تەنها ئەو گۆشتانە بکڕن کە لە قەسابخانەکان هەیە و مۆری وەزارەتی تەندروستی پێوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاری بڵاودەکەنەوە بەڵام هۆشیاری تاکی کۆمەڵگە زۆر گرنگترە و پێویستە ڕێنمایییەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان لەم تایە بپارێزن.

ئومێد خۆشناو دەڵێت: بەداخەوە هەندێک کەس یاری بە گیانی خەڵکی دەکەن و وابڵاویان کردووەتەوە کە هەموو ساڵێک لە کاتی جەژنی قوربان هۆکارێک دەدۆزنەوە بۆ ترساندی خەڵکی، بەڵام ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نین، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکەم کە ڕۆژی هەینی هاوکاربوون لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه