بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا.
رۆژی هەینی 16ـی ئایاری 2025، بەڵێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ " ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاند.
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەی گەرما لە نێوان سێ بۆ چوار پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێسبینی دەکات سبەی شەممە 17ـی ئایاری 2025؛ "ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت".
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان سێ بۆ چوار پلە بەرزبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
وەڵام بدەوه