Kurdistan Press - ڕۆژی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت ڕۆژی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژی هەینی و شەممەش مووچە دابەش دەکرێت

لە پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژانی هەینی و شەممە بانک کراوە دەبێت و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی 5ی 2025، بانکی هەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری مووچەخۆران و خانەنشینانی بەڕێز دەکەینەوە لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتییان سبەینێ هەینی 16ی 5 و دووسبەی شەممە 17ی 5 بانک کراوە دەبێت."

ئاماژەی بەوەش داوە، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچەخۆران و خانەنشینان ئەوانەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا مووچەیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سەردانی بانكەكە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

دوای ئەوەی ڕۆژی 13ی 5ی 2025، پارەی مووچەی مانگی چوار وەرگیرا، لە ڕۆژی 14ی 5ی 2025وە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستی پێكردووە و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووش كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه