Kurdistan Press - بەرێز مەسرور بارزانی پارتی حیزبی هەموو دەڤەرێکی کوردستانە بەرێز مەسرور بارزانی پارتی حیزبی هەموو دەڤەرێکی کوردستانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرێز مەسرور بارزانی پارتی حیزبی هەموو دەڤەرێکی کوردستانە

مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی ئایار، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەیدا بۆ دهۆك، لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای دهۆكی پارتی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەی بەوە دا، پارتی بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ گەورەترین و بەهێزترین حزبی كوردستان و عێراقە و خاوەنی مێژوویەكی پڕ سەروەرییە، بۆیە دەبێت ئەندام و كادر و لایەنگرانی پارتی لە ئاست گەورەیی و مەزنی پارتیدا بن، هەمیشە لەگەڵ جەماوەر و خواست و داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستاندا بن . 

 جێگری سەرۆكی پارتی هەروەها دووپاتی كردەوە، پارتی حزبی هەموو ناوچە و دەڤەرێكی كوردستانە، خەڵكی بادینانیش قوربانییەكی زۆریان لە پێناو كوردستان داوە و پێگەیەكی تایبەتیان لای پارتی هەیە، بۆیە پێویستە بەرپرسانی پارتی، زیاتر خزمەتی خەڵك بكەن .

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه