پەرلەمانتارێکی سەر بە حزبەکەی عەلی حەمەساڵح، دابڕانی خۆی لەو حزبە راگەیاند.
ئەمڕۆ گرووپەکەی عەی حەمەساڵح کۆنفرانسێکی بەست و تێیدا عەلی حەمەساڵح و چەندان کەس بەشدارییان کرد، بەڵام گرووپی ناڕازییەکانی حزبەکە بەشدار نەبوون.
لەمبارەیەوە سارا موحسین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هەڵوێست، لە پێگەی خۆی لە روونکردنەوەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، رایگەیاند: "ئێمە وەک پشتیوانییەک لە هاوڕێیانی بەرەی ناڕازیی ناو ڕەوتی هەڵوێست، بایکۆتی ئەم کۆنفرانسەمان کرد."
ئەوەشی خستە روو: "ئێستا پێمانوایە ڕەوتەکە لە ڕێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە، بۆیە ئێمە وەک هەڵوێستوەرگرتن پابەندی هیچ بڕیار و دیدار و دانیشتن و کۆنفرانسێک نابین تاکوو ئەوکاتەی دەگەین بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە ئێستا خۆیان بە خاوەنی ڕەوتەکە دەزانن."
وەڵام بدەوه