سەرجەم كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان بكەن بەمەبەستی چەند مامەڵەیەك. نوێنەرێكی كەسوكاری شەهیدانیش دەڵێت، ئەو مامەڵەیە بۆ چارەسەری سەرجەم كەموكوڕییەكانی لیستی مووچەیە.
ئەمڕۆ دووشەم 28ـی نیسان، سەركەوت شێخ فارس نوێنەری كەسوكاری شەهیدان لە كۆمەڵەی رێكخراوەكانی شەهیدانی عێراق، راگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی شارەكانەوە، داوای چەند زانیاری و بەڵگەی نوێ كراوە لە كەسوكاری شەهیدان.
زیاتر گوتی، بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان كارەكانیان كردووە و بەشێكیان ماون، ئەو مامەڵەیەش بۆ ئەوەیە سەرجەم كێشەكانی مووچەی كەسوكاری شەهیدان چارەسەر بكرێت و هیچ بیانوویەك لەلایەن بەغداوە نەبێت.
هاوكات لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجەدا هاتووە، بەمەبەستی چارەسەركردنی كەموكورتییەكانی لیستی مووچە، ئاگاداری وارسی شەهیدانی سەنگەر، هاووڵاتی، جینۆساید، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان دەكەین ئەوانەی سەردانیان نەكردووین بۆ چارەسەری كەموكورتی دۆسیەكانیان، بە زووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان بكەن.
دەشڵێت و ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێن:
١- كۆپییەكی كارتی نیشتمانی+ كۆپییەكی پێناسی شەهیدان لەسەر یەك وەرەقە
٢- ناوی سیانیی دایكی شەهید
٣- ناوی چواریی وارس
٤- ناوی چواریی شەهید
وەڵام بدەوه