ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردەوە، "لەسەر ڕێگەی کەلار - دەربەندیخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێنج کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران."
وەك هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی كەلار - دەربەندیخان لە نزیك گوندی بانیخان ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا سەنتافی، كە بە ئاڕاستەی دەربەنیخان ڕویشتووە، كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە، كە بەهۆیەوە "شۆفێر و چوار سەنشینی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری كران لە باوەنوور."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "لایەن تیمی هاتوچۆوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە."
وەڵام بدەوه