قایمقامی ناوەندیی هەولێر ئاشكرای دەكات، گۆڕانكاری لە ماستەرپلانی شاری هەولێردا دەكرێت و شوێنی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران و ئاڕاستە و سنووری نیشتەجێبوون و فراوانبوونی شاریش دەخاتە ڕوو.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، رایگەیاند: "بههۆی فراوانبوونی شاری ههولێرهوه، گۆڕانكاری له ماستهرپلانی شاردا دهكرێت و دهست بهجێبهجێكردنی گۆڕانكارییەكانیش دەكرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "هەندێک زۆن دەبنە شوێنی نیشتەجێبوون و هەندێک زۆن و ناوچەش بازرگانی و هەندێک شوێنی دیكەش دەبنە گەشتیاری، بێ گومان هەندی شوێنیش دەبنە کۆگا و كارگە."
قایمقامی هەولێر سەبارەت بە وردەكاریی ماستەرپلانەكە گوتی: "شەقامی کەرکووک و شەقامی مووسڵ و مەخموور دەبنە زۆنی کۆگا و كارگهكان و رێگای بەحرکەش تاوەكوو دەگاتە رێگای شەقڵاوە دەبێتە زۆنی نیشتەجێبوون و فراوانبوونی شار بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات."
سەبارەت بە دابەشكردنی زەویی فەرمانبەرانیش گوتی: "رەچاوی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران كراوە، زیاتر لە سنووری رێگای شەقڵاوە بۆ بەحركە دەبێت و لەو شوێنانە دابهش دەکرێت، بەڵام ئەو وردەكارییە لای شارەوانییە."
بەپێی زانیارییەكان تاوەكوو ئێستا نزیكی 70 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی حكوومی لە هەولێر، رەزامەندی تەرخانكردنی زەوییان بۆ دەرچووە.
قایمقامی هەولێر جەختی كردەوە، پرسی تەرخانكردن و دابینكردنی زەوی پەیوەستە بە خودی شارەوانییەكان.
ئاشكراشی كرد، زۆنی گەشتیاری لە رێگای کۆیە دەبێت، گوتیشی: "لە مۆنۆمێنت و بەرزاییەکانی کەسنەزانەوە تاوەكوو دەگاتە دەربەندی گۆمەسپان دەبێتە ناوچەی گەشتیاری."
جەختی كردەوە، لە ماستەرپلانەكەدا بەوردی رەچاوی هەموو بابەتێك و پێداویستییەكان و بە پلانی ورد كراوە و بەپێی پێداویستییەكانی ئێستای هەولێر دەبێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه